دەسپێکی ئۆپەراسیۆنیی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا
وەزیری بەرگری تورکیا باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنیی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا دا کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێرانەوە لە کەناڵی دەنگ وباسی سکای نیوز،" نورئەدین جانیکلی" ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە باکووری سوریا دەستپێکراوە پەلاماری بەربڵاوی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە لە باکووری ڕۆژ ئاوای سوریا خەریکە دەستپێدەکرێت .
وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی: هەرەشەئاسایشییەکان دژی تورکیا تادێ زۆرتر دەبێتەوە و دەوڵەتی ئانکارا بۆ ئۆپەراسیۆنی عەفرین بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێداچووانی شیمانەیی لەگەڵ هەموو وڵاتانی خاوەن دزەو دەستەڵات لە گۆڕانکارییەکانی سوریا خەریکی وتوویژە.
هەر وەها یەکینەکانیی بەرگریکاریی گەلی سوریا (یە پە گە) ڕایان گەیاندووە هێزەکانی سوپای تورکیا لە نیوە شەوی ڕابردووەوە پەلامارەکانیی بە هاوەنی خۆیان بۆ سەر گوندە کوردنشینەکان لە عەفرین دەستپێکردووە .
بەر لەوە " ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە هێزە کوردەکان لە باکووری سوریا داوایکرد بوو خۆیان بەدەستەوە بدەن.
تورکیا لە ٢٤ ئاگۆستی ٢٠١٦ ئۆپەراسیۆنێکیی لە ژێر ناوی قەڵغانی فورات لە باکووری سوریا دەستپێکرد و ڕایگەیاند، گەرەکیەتی ناوچەییەکی ئەمن بە بەرینایی پێنج هەزار کیلومەتری چوار گۆشە لە باکووری سوریا بەدی بینێت .