کانونی دوھەم 19, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی نەزەربایف وگوترێش لە سەر پێشکەوتنی دانووستانەکانی ئاستانە

سەرۆک کۆماری کازاخستان و سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوەکان لە بارەی پێشکەوتنی گۆڕانکارییەکانیی ناوچەیی وەکوو دانووستانەکانیی ئاستانە لە بارەی سوریا وتووێژ و لە سەر ڕۆڵی دانووستانەکانی ژینێڤ لەم بارەوە جەختیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا- لە دیداری شەوی هەینی "نورسۆڵتان نەزەر بایف" لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش لە نیۆ یۆرک، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە بەرنامەکانیی کازاخستان  لە ماوەی سەرۆکایەتی بە سەر هەنجوومەنی ئاسایش و هەروەها هاوکاریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە لە وان ناوەندی ناوچەیی دیپلۆماسی پێشگیرانە بۆ ئاسیای ناوەڕاست(UNRCCA) ڕێزی گرت .

 لەم دیدارەدا دوو لایەن وێرای وتووێژ لە بارەی پێشکەوتنیی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان وەکوو پرۆسەی دانووستانەکانی ئاستانە لە بارەی سووریا لە سەرڕۆڵی سەرەکی پرۆسەی سیاسی" ژینیڤ" بۆ چارە سەری ئەم قەیرانە جەختیان کرد.

 دانووستانەکانی ئاستانە-لە ساڵی ڕابردووەوە لە سەر دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕوسیا و هاوڕێیەتی تورکیا - بە مەبەستی چارەسەریی  کێشەکانیی سوریا و کۆتایی دان بە شەش ساڵ کوشتار و ئاوارەیی و کاولبوونیی ئەم وڵاتە دەستپێکراوە.

 لەم دانووستانانە بۆ یەکەم جار دوو لایەنی سەرەکی شەڕ واتا نوێنەرانی دەوڵەتی یاسایی سوریا و نوێنەرانی تاقمە کانی سەرەکی بەرهەڵستکارە چەکدارەکان لە ئاستانەی پێتەختی کۆماری کازاخستان لە سەر یەک مێز دانیشتن تا لە ڕێبازی دانووستانی سیاسی ڕێگایەک بۆ دەرباز بوونەوە لە شەڕ بدۆزنەوە .

 تا بە ئێستا هەشت خولیی ئەم دانووستانانە بەڕێوە چووە و کۆتایی تێکهەڵچوونەکان لە زۆربەی ناوچەکانیی سوریا لە وینەی ئەنجامەکانیی ئەم وتوویژانەیە .

 لە دیداری  دۆێشەوی گوترێش و نەزەربایف، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بنەماڵەی قوربانیانی ئاگر کەوتنەوەی دوێنێ لە کازاخستان سەرەخۆشیکرد . دوا بە دوای ئاگر گرتنیی پاسێک لە باکووری ڕۆژئاوای کازاخستان ٥٢ کەس کوژراون .