عەرەبستان داوای لە دادوەری ئەمریکایی کردکە بەگازندەو سکاڵای دژەریاز ڕانەگات،لەبارەی پەلامارەکانی ١١ سێپتەمبەر
عەرەبستان لە دادوەری ئەمریکایی داوایکرد ڕانەگات بە گازندە وسکاڵا لە بارەی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە پەلەمارەکانی یانزدەی سێپتەمبەردا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕایانگەیاندووە لەم بەینە دا ڕیاز لە دادوەری ئەمریکایی داوایکردووە سکاڵاکان دژی پشتگری عەرەبستان لە هۆکارانی پەلامارەکانی یانزەی سیپتەمبەری ساڵی ٢٠١١ لە ئەمریکا ڕەدبکاتەوە .
هەر لەم حالە دا ،بریکارانی سەعوودی لە ئەمریکا ئیدعایان کرد نووسینگەی تویژینەوەی فێدراڵ و ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی لە ئەمریکا تا بەئێستا نەیانتوانیوە دەستیان ڕابگات بە هۆیەکانی جێ پەسەندی دادگە کە بتوانێ پشتگرییەکانی ریاز لە هۆکارانی پەلامارەکانی یانزەی سیپتەمبەر بسەلمێنێت .
ئەوە لەحالێکدایە کە بریکارانی بنەماڵەکانی قووربانیانی پەلامارەکانی یانزەی سیپتەمبەر دەلێن عەرەبستان لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێروومەندییەوە لە تاقمە ڕەشەکوژەکان پشتگری دراوی کردووە .
لە ١١ سیپتەمبەری ٢٠١٧ و لە هەڤدەهەمین ساڵوەگەڕی پەلامارە ترۆریستییەکان بۆ سەر لفەو دووانەکانی ئەمریکا، بڵاڤۆکی ئەمریکایی " نیۆیۆرک پۆست" باسی لە دۆزرانەوەی بەڵگەی تازە کردوە لە بارەی ڕۆڵی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئەمریکا لە ڕووداوی ١١ سیپتەمبەر دا.
زۆرێک لە کارناسانیی سیاسی بڕوایان وایە چالاکییەکانی عەرەبستان لە ناوەوە و دەرەوە نیشان ئەدات زۆربەی ترۆریستانی ناوچە و جیهان، سەعوودیایین و یان لە ژێر کاریگەری ڕەوتەکانی وەهابی عەرەبستان دان و لە لایەن ئالی سەعوودەوە لاگریی دراوی وچەکەمەنیان لێوە دەکرێت .