هاوێژرانی مووشەکی بالستیک لە یەمەنەوە بۆ باشووری عەرەبستان
یەکەی مووشەکیی هێزی ئەنساروڵڵای یەمەن، مووشەکێکی بالستیکیان بەرەو بنکەی سەربازیی سوپای عەرەبستان لە ناوچەی نەجران، هاویشت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا ، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: مووشەکی بالستیک بە بوردی کورت ، کەوتووە لە ئامانجەکەی لە باشووری عەرەبستان .
هاوکات، میدیاکانی عەرەبستان ئیدیعایان کرد ، سیستمی ئاسمانی ئەم وڵاتە ئەو موشەکە بالستیکەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەرەو نەجرانی هاویشووە ، پێ و شوێن گرتووە و پێکاویەتی.
ڕاپۆرتەکان دەڵێن مووشەکی بالستیک لە بنکەی ئاسمانی دیلمی لە باکووری سەنعای پێتەختی یەمەن بەرەو ناوچەی نەجران هاوێژراوە.
ئەمە پێنجەمین مووشەکە لەم چەشنەیە دا کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ە یەمەن بەرەو عەرەبستان هاوێژراوە.
تورکی بن ساڵح مالکی، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودی چوارشەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی : لە مارسی ساڵی 2015 ەوە کە شەڕی عەرەبستان لەگەڵ یەمەن دەست پێکراوە، لانیکەم 87 مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو خاکی عەرەبستان هاوێژراوە.