بانگەشەی پڕووپووچی پێنس و نەتانیاهۆ لە پەرلەمانی ئیسرائیل
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەفەری بۆ فەلەستینی داگیرکراو، لە کنێست(پەرلەمانی رژیمی زایۆنیستی) وتاری داو ئیدیعاگەلێکی دژ بە ئێران هێنایە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، مایک پێنس یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی زایۆنیستی، سەردانی فەلەستینی داگیرکراوی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە بەئامادەبوون لە کنێست(پەرلەمانی رژیمی زایۆنی) وتاری دا.
کاتی وتاردانی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، نوێنەرانی عەرەب بە بەرزکردنەوەی وێنەی مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ نوێنەرانی زایۆنی لە کنێست تێکهەڵچوون و پاشان کۆڕەکەیان جێهێشت.
پێنس لە پەرلەمانی ئیسرائیل وتی: ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیل دەکا هەتا بەرەنگاری ئێران بێتەوە. ناوبراو ئیدیعای کرد؛ ئێران خەریکی گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکییە.
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای بە کارەسات زانینی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێڕان، وتی: ئەمریکا ئیدی ئەو ڕێککەوتنە پشت ڕاست ناکاتەوەو ئەگەر ڕێککەوتنەکە نەگۆڕدرێ، ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.
یاریدەری ترەمپ هەروەها بەئاماژە بەوەی کە واشنگتۆن لە تەنیشت تەلەبیبە، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا لەڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و باسی کرانەوەی باڵەخانەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەو شارەی کرد هەتا کۆتایی ساڵی٢٠١٩ی زایینی.
بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستیش لە پەرلەمانی ئەو رژیمە، بە دووپات کردنەوەی ئیدیعای پڕووپووچ لەدژ ئێران ، بانگەشەی کرد: ئیسرائیل هەموو هەوڵی خۆی بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خستووەتە گەڕ. ناوبراو هەروەها جارێکی دیکە سوپاسی بڕیاری ئەمریکای کرد لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی و بە ڕاگەیێندراوی بالفوری شوبهاند. نەتانیاهۆ وتیشی: هاوکاریی ئاسیاشی لەگەڵ ئەمریکا لەبواری جیاجیادا، قەت ئەوەندە بەهێز نەبووە.