ڕژیمی سەعوودی بە دوای وەرگرتنی 100 میلیار دولار لە شازاکانی قوڵبەست کراو
دادەئەستێنی گشتیی عەرەبستان دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 100 میلیار دولاریان لە ڕەوتی ڕێککەوتنگەلێک بە ئامانجی تەسویە حیسابی ماڵی لە گەڵ گۆمانلێکراوانی گەندەڵیی وەدەس بێنن
موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان ماوەیەکە کە بە بیانووی شەڕ بە دژی گەندەڵیی ئابووری ژۆمارێک لە ش ازاکانی سەعوودی قۆڵبەست کردووە کە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان دەڵێن بە هوی کەم بوونی توندی بووجەی عەرەبستان بن سەلمان بە نیازە دوو لە سێ سەروەتی شازاکانی گیراو لەوان وەربگرێت و پاشان ئەوان ئازاد بکات . بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیسنا سەعوود ئەلمەعجەب دادەئەستێنی گشتیی عەرەبستان ڕوژی دووشەمە وێڕای ئاماژە بە کۆتایی دان بە وتووێژەکان لە گەڵ تاوانبارنی دوسیەی گەندەڵی ماڵی تا سی ژانویە وتی شازاکان کە لە گەڵ کاربەدەستانی سەعوودی ڕێککنەکەون دەدرێنە دادەئەستێنی . ئەلمەعجەب وێڕای ئاماژە بەوەی کە 95 کەس لە شازاکان هەروەها لە هوتێڵ ڕیترز کارلتون زیندانین و پێنج کەس لەوان پێشنیارەکانی ڕێککەوتن و سازانی تاوانبارانی دیکە بە شێوەی دراڤی نەقدی دارایی و مڵکەکانی دیکە دەبێت . دارایی میلیاردی وەدەس هاتووە لە حسیبی شازاکانی گیراو - لە باتی خەزێنەداری بە حیسابی دیوانی پاشایەتی ژێرچاودێری موحەمد سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی گوێزراوەتەوە کە نیشان ئەدات بانگەشەی خەبات بە دژی گەندەڵی لە لایەن ناوبراو تەنیا کارێکی نومایشیە بو سڕینەوەی خەنیمەکانیە .