زایۆنیستەکان بەنیازی پەلاماری بەربڵاو بۆسەر مزگەوتی ئەقسان
چەند زایۆنیستی توندڕەو کە خەریکی چێکردنی پەرستگە لە ناوچەداگیرکراوەکانن، داوایان لە زایۆنیستەکان کرد سبەینێ پێنج شەممە پەلامار بکەنەسەر مزگەوتی ئەقسا .
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، ئەم داواکارییە هاوکات لەگەڵ دەستدرێژی دەیان شارۆچکە نشینی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، ئەنجام دەبێت.
ڕاپۆرتەکان دەڵێن 43 شارۆچکە نشینی جوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە بابورلموغاربە گەیشتوونەتە مزگەوتی ئەقسا و لەبەشە جۆربەجۆرەکانی ڕێ وڕەسمی زایۆنیستییان بەڕێوە برد .
ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئەوقاف ئیسلامیی قودس ڕایگەیاند: هێزی ڕژێمی زایۆنیستی دوای دەستدرێژی شارۆچکە نشینەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، بابولموغاربەیان داخست .
دوابەدوای ئەم دەستدرێژییە، نوێژخوێنانی فەلەستینی و فەقێکانی زانستە ئایینییەکان لەگەڵ ژومارێک شارۆچکە نشین تێک هەڵچوون.
یەکشەممەی ڕابردووش دەیان شارۆچکە نشینی زایۆنیست بە داکۆکی هێزی ئیسرائیلی گەیشتنە نێو مزگەوتی ئەقسا و دروشمی ڕەگەزپەرەستانە بە دژی عەرەبەکان و موسوڵمانانیان بەرزکردەوە .
مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شووناسی ئیسلامی - فەلەستینی شاری بەیتولموقەدەس هەمووکات کەوتووەتە بەر هەڵمەتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی .