بەرتیل وەرگرتن لە شازادەو بازرگانانی گیراو لە عەرەبستان
لەدرێژەی ڕێککەوتنی تۆمەتباران بە گەندەڵی لەگەڵ بەرپرسانی سەعوودی بۆ گواستنەوەی بەشێک لە دارایی و حیسابە بانکییەکان بۆ حیسابە دەوڵەتییەکان، چوار کەس لە شازادەو بازرگانانی عەرەبستانی کە لە سێ مانگ لەمەوبەرەوە لە زینداندان، ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە سەرچاوە سەعوودییەکان، وەلید ئیبراهیم، خاوەنی زنجیرەی ئێم بی سی، فواز ئەلحکیر بازرگانی ناودار، خالید تەویجری سەرۆکی دیوانی مڵکی و تەرەکی بن ناسر سەرۆکی پێشووی ناوەندی ژینگەی سەعوودییا پاش یەکلاکردنەوەی حیسابەکان لە زیندان ئازاد کران.
لەحاڵێکدا کە ئەو بەرپرسە سەعوودییە ئاماژەی نەکردۆتە ئەو بڕەپارەی شازادەو بازرگانانی عەرەبستانی بۆ ئازادکرانیان داویانە، هەندێ راپۆر باس لەوە دەکەن کە خودانی کۆمەڵەی ئێم بی سی لەبەرامبەر سپاردنی ئیمتیازی ئەو کۆمەڵە، توانیویەتی ئازادی خۆی بەدەست بێنێ.
وەلید بن تەللال میلیاردری سەعوودی تۆمەتبار بە گەندەڵیی دراڤی لە عەرەبستانیش باسی ئەگەری ئازادکرانەکەی لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو کردووە.
رژیمی سەعوودیا لەچواری نۆڤمبەری٢٠١٧وە نزیک بە دووسەت کەس لە شازادەکان، بازرگانان و تاجرانی عەرەبستانی بەتۆمەتی گەندەڵی گرت و بۆ هۆتێل "ریتز کارلتۆن"ی ریاز گواستییەوە.
سەعوود ئەلمەعجەب دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان بەئاماژە بەوەی کە تائێستا ٩٠ کەس لە تۆمەتباران بە گەندەڵیی ئازادکراونو ٩٥ی دیکەش هەروا لە گرتووخانەن، وتی: ریاز توانیویەتی لەو گرتنانە، بڕی١٠٠ملیارد دۆلار پارە، مڵک و سامان و دارایی و بەرەبەش بەدەست بێنێ.
بەپێی ڕاگەیاندنی هەندێ ڕاپۆر، مەتعەب بن عەبدوڵڵا سەرۆکی پێشووی گاردی نیشتمانی و کوڕی مەلیک عەبدوڵڵای شاری پێشووی ئەو وڵاتە وەک یەک لە گرینگترینی کەسانێک کە تائێستا ئازادبووە، بۆ ئازادکرانی خۆی یەک ملیارد دۆلاری داوە.