کانونی دوھەم 27, 2018 13:08 Asia/Tehran
  •  کارناسی مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان:  دەسەڵاتدارانی عەرەبستان  شاڕەزا نین لە هاریکاری دەرەوەیی خۆیان دا

کارناسی پرسە نێو دەوڵەتییەکان وتی: کاربەدەستانی عەرەبستان لە ناوەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەیان و دەرەوەی دا نایانهەوێت هیچ دەنگێک ببیستن و لەهاریکاری دەرەوەیی دا ناشاڕەزان.

 " سادق کۆشکی" کارناسی مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری خۆێندکارانی ئێران (ئیسنا) ؛ وتیشی: گرفتی ناوچە مەسەلەی نێوان ئێران ، عەرەبستان ، تورکیا و هیچ وڵاتیکی تر نییە ، بەڵکوو شێوەی کێشەکە سەرچاوەی لە دەسوەردانی دەستەڵاتە واوە ناوچەییەکان گرتووە .

 کۆشکی وتیشی : ئەگەر عەرەبستان  وەکوو  ولاتێکی سەر بەخۆ  کە قازانج و بەرژەوەندیی  ولاتەکەی  دەناسێت و بەدوای دایە ، گەرەکی بێت  بە ڕوانگەی دامەزراندنی دانووستان و ووتووێژ لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا هەنگاو هەڵبگرێت ، تەنیا دەبێ بە دوای هاوپەیمانی ناوچەیی بە ئامادە بوونی ئێران و تورکیا بێت بەڵام سەعوودییەکان بە تەواوەتی بە پێچەوانەی ئەم ڕیبازە چالاکی دەکەن . 

کارناسی پرسە نێو دەوڵەتییەکان بەڕاشکاوی وتی: ئەوەی سەعوودییەکان ئیرادەی سەربەخۆی سیاسی یان نییە تا لە چوار چێوەی ناوچەکە مەسەلەکان چارەسەر بکەن ، باس لە وە دەکات  کە ناتوانن بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایشی وڵاتی خۆیان بریار بگرن و بەو چەشنە کە بەرچاو دەکەوێت سەعوودییەکان لە ژێر گوشاری دەستەڵاتە دەرەوەییەکان لە ڕێبازیک دا چالاکی دەکەن کە تەریکی خستوون.

 کۆشکی بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ ڕژیمی  زایۆنی، دەستەڵاتدارانی سەعوودی  لە جیهانی ئیسلام دا تەریک دەخاتەوە، وتیشی:  عەرەبستان تەنیا لەگەڵ ئێران دا کێشەی نییە، بەڵکوو سەعوودییەکان نەیانتوانیوە پێوەندی لۆژیکانەیان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەکوو عێراق، تورکیا و قەتەر دامەزرێنن.

سەرپەیڤ