تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i325003-تەقێندرانی_مووشەک_بەرەو_بنکەی_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_باکووری_یەمەن
یەکەی موشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 09:38 Asia/Tehran
  • تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن

یەکەی موشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی «المسیره یمن»؛ یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا دژ بە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگەی سەرسنووریی سەعدە (باکووری ڕۆژاوای یەمەن) ژمارێک لەو هێزانەیان کوشت و ژمارێکی دیکەیشیان بریندار کرد.

هەروەها یەکەی تۆپخانەیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیان لە باکووری بیاوانی "میدی" لە پارێزگەی "حەجە" دایە بەر پەلامارێکی قورس.

 دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.