ڕێگریی هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەرپا کرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی دۆراز
هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە هەشتاویەکەمین حەوتەی بەردەوام دا لە بەرپا کرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی دۆرازی بەحرەین شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی ئەم وڵاتە پێشگرییان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دوابەدوای ڕێگریی هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەمەڕبەرپاکرانی نوێژی هەینی، نوێژخوێنانی بەحرەینی ناچار بوون نوێژی خۆیان بە شێوەی فۆراداو بە تاق لە مزگەوتی ئیمامی سادق(ع) لە ناوچەی دۆراز شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی ئەم وڵاتە بەجێ بێنن.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شارومەندایەتی و دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی بەحرەین لە ژوئەنی 2016 ناوچەی دۆراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم مامۆستا ئایینییەی خستووەتە گەمارۆی ئاسایشتی و سەربازییەوە.
بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. بە سەندرانەوەی شارومەندایەتی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی پایەبەرزی بەحرەینی لە ژوئەنی ساڵی دووهەزارو شانزە، جوڵانەوەی سەربازی لە ناوچەی ئەلدۆراز زیاتر پەرەی سەندووە. بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە.بەرخۆدانی شەش ساڵەی جەماوەری بەحرەین سەرباری کرداری سەرکوتکارانەو توندوتیژی ڕژێمی ئالی خەلیفە و ئالی سەعودو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان هەروا بەردەوامە. بشێوییەکانی بەحرەین هەتاکو ئێستا دەیان کوژراوو هەزاران برینداری لێ کەوتووەتەوە.
ڕژێمی بەحرەین لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا پتر لە یانزە هەزار شارومەندی ئەم وڵاتەی بە تۆمەت و بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک ڕاپێچ کردووە. بەحرەین لەو وڵاتانەیە کە لەچاو حەشیمەتەکەی زیاترین ژمارەی زیندانی کراوی هەیە. بە قسەی ڕێکخراوە مافەوانییە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتە، لانیکەم سێ هەزار شارومەندی بەحرەینی لە بەر هۆکاری سیاسی لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.