ئەلحوسی: ئیمارات وعەرەبستان سەربە بەرەی گەندەڵیی ئەمریکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i325261-ئەلحوسی_ئیمارات_وعەرەبستان_سەربە_بەرەی_گەندەڵیی_ئەمریکان
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی سەربە بەرەی ئەمریکان، وتی: ئەو بەرەیە لەدووی پەرەپێدانی زوڵم، توندوتیژی و گەندەڵیی لەسەر زەوینە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2018 08:17 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: ئیمارات وعەرەبستان سەربە بەرەی گەندەڵیی ئەمریکان

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی سەربە بەرەی ئەمریکان، وتی: ئەو بەرەیە لەدووی پەرەپێدانی زوڵم، توندوتیژی و گەندەڵیی لەسەر زەوینە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی دوێشەو(هەینی) لە قسەگەلێکدا بەبۆنەی ڕێزنان لە ڕۆژی شەهید، ئاماژەی کردە دەسدرێژکاری و تاوانکارییەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی و ئیماراتی لە یەمەن و پێی داگرت: سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، دەسدرێژکاران هەرەس پێ دێنێ.

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی ؛ کێشەی سەرەکیی دوژمنان لەگەڵ گەلی یەمەندا ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێ یەمەنییەکان ئامرازێک بن بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەو پلانەکانیان بەڵام گەلی یەمەن بەچۆکدا نایەن و خوازیاری وڵاتێکی ئازاد و خودان مەزنایەتین.

عەبدولمەلیک ئەلحوسی ئاماژەشی کردە کردەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناساندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی و وتی: واشنگتۆن لەگەڵ عەرەبستان وئیمارات بەنیازە ئارمانجی فەلەستین لەناوببات و هەموو ناوچە بباتەژێر باندۆری رژیمی زایۆنی.

ئەلحوسی جەختیشی کرد: یەمەنییەکان هەردەم هاوڕێ و هاوکاری گەلی فەلەستین و قودس دەبن.

ترەمپ شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ سەرباری نەیارەتییە بەرفراوانە ناوچەیی و جیهانییەکان ڕایگەیاند: واشنگتۆن، قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی بەڕەسمییەت دەناسێ.