سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین لەساڵیادی شۆڕشی چواردەی فڤرییە
هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی خۆپیشاندان لە بەحرەین، هێزی ئاسایشی ئالی خەل یفە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین، لەگەڵ خەڵک و شۆڕشگێڕان تێکهەڵچوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، خەڵکی بەحرەین لە یەکەمین ڕۆژی خۆپیشاندانیان لە ساڵوەگەری ڕاپەڕینی چواردەی فڤرییە، ڕژانە نێو شەقامەکان و بەپێی ڕاگەیاندنی پێشوو لە دوو خولی تر، ئێوارە و شەویش ، ڕژانە نێو شەقامەکان.
بەوتەی سەرچاوەکانی بەحرەینی، هێزی ئاسایشی ئالی خەلیفە لە ناوچەی عەکەر بۆ بڵاوەپێ کردن بە خۆپیشاندەرانی بەحرەینی لە گازی فرمێسک هێن کەڵکیان وەرگرت و چەکیان لە کارهێنا.
تێکهەڵچوونی هێزی ئاسایشی بەحرەینی لەگەڵ لاوان لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە توندوتیژی لێ کەوتەوە و ئوتوموبیلی ئاسیاشی لە شەقامە سەرەکییان و دەروازەکانی ناوچەکان بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین،سەقامگیر بوونە.
هەرلەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لەسەرچاوەکانی بەحرەینی ڕایانگەیاند : خۆپیشاندەران لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بەحرەین، شەقامی سەرەکیی ناوچەی نویدرات یان بە سوتاندنی تایە ی ئوتوموبیل داخست و ڕژێمی بەحرەینیش فەرمانی دا هێزەکان و بەکرێگیراوانی لەحاڵەتی ئامادەباش دا بن .
خۆپیشاندان و تێکهەڵچوونی نێوان شۆڕشگێڕان و بەکرێگیراوانی حکومەتی بەحرەین لە ناوچەی ئەبووسەبیع و شاخورە هەروا بەردەوامە .
ئەمڕۆ چواردەی فڤرییەی 2018 وەبیرهێنەرەوەی دەسپێکی شۆڕشی خەڵکی بەحرەینە.