شوبات 17, 2018 09:56 Asia/Tehran
  •  دەیان حاڵەتی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی بەحرەین

هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە لە ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی گەلی بەحرەین، ١٤٥ حاڵەتی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە یان ئەنجامداوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،  چاوەدێری مافی مرۆڤی بەحرەین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: شارومەندانی ئەو وڵاتە چوار شەممەی ڕابردوو(١٤ فیڤریە) لە ساڵڕۆژی  ڕاپەڕینی خەڵکی بەحرەین دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە، پتر لە ١٠٠ بەرنامەی تایبەت بە دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە ٤٠ ناوچەی بەحرەین دا بەڕێوە بردووە کە ١٧ کۆبوونەوە یان بەرەو ڕووی سەرکووتکردنیی تووندی هێزەکانی ئالی خەلیفە بوون . 

 بە گوێرەی ئەم راپۆرتە - ڕۆژی چوار شەممە ١٠ شارومەندی بەحرەینی بە دەست لەشکەرییان بریندار بوون کە ٩ حاڵەتیی بەکەڵک وەرگرتن لە چەک بووە و چەند کەسی تریش بە گازی ژاراوی بەرەو ڕووی خنکان بوونە.

 چاوەدێری مافی مرۆڤی بەحرەین لە ڕاپۆرتی  خۆی دا  بەڕاشکاوی وتی: هێزەکانی بەحرەین  بە هێرشکردن بۆ سەر  دەیان ناوچە، وێڕای نانەوەی ترس وتۆقان لە نێوان شارومەندان دا ژمارێک لە ناڕازیانیان قۆڵبەست و لە سێ حاڵەتیش دا  دەستیان گرت بە سەر ماڵ و دارایی شارومەندە ناڕازیەکان.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، گەمارۆی  ناوچەی ئەلدەراز لە گردو پەڕی مەنامەی  پێتەختی  بەحرەین  چووەتە نێو شەشەسەدو پێنجەمین  رۆژ و زیندانی نێو ماڵی شیخ عیسا قاسم زانای  ئایینی پایەبەرز و ڕێبەری ڕاپەڕینی  جەماوەری ئەو وڵاتە چووتە نێو دووسەدو شەست وحەوتەمین رۆژی خۆی دا .

 بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ ەوە شانۆی ڕاپەڕینی  جەماوەری  دژی ڕژێمی ئالی  خەلیفەیە. خەڵکیی بەحرەین  خوازیاری ئازادی- دامەزراندنی  دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر  کاری دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتی خۆیان دا . لە حکوومەتی بەحرەین هەموو کارو باری دەوڵەتی و حکوومی لە دەست بنەماڵەی ئالی خەلیفە دایە .

سەرپەیڤ