دان پیدانانی ئەندامیکی کۆنگرەی ئەمریکا لەسەر دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە بەحرەین
نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا وسەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ " تام لانتوس " لە کۆنگرە، دۆخی مافی مرۆڤی لە بەحرەین بە ئاڵوز ونالەبار وەسف کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە، " جیمز مەک گاورن" نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا ڕٶژی هەینی لە کۆبوونەوی لێژنەی " تام لانتوس" کە بەبەشداری چالاکانی مافی مرۆڤ لە حەوتەمین ساڵوگەڕی ڕاپەڕینی بانگهێشت بۆ دێموکراسی لە بەحرەین بەڕێوەچووبوو ، وتی: نە تەنیا چاکسازی لەم وڵاتە ڕاگیراوە، بەڵکۆ دۆخ نالەبارتر وسەرکوتەکان توندتر بووە. مەک گاورن وتیشی: دەوڵەتی بەحرەین چالاکی حەشیمەتە گەورەکانی سیاسی قەدەغە کردو سەدان کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتەی لەمافی شارومەندایەتی بێوەری کردووە ودادگەیی کرانی کەسانی سێڤێل یش لە دادگە کانی سەربازی ئەنجام دەبێت. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی دووهەزارو یازدە شایەتی ئینقلابی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفە یە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەر کاری نێزامێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە بە یارمەتی سەربازانی سەعودی وفەرمانبەرانی ئەمنیەتی ئیمارات کە لەچوارچێوەی هێزەکانی قەڵغانی دۆرگە لە بەحرەین سەقامگیر بوونە، ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لەم وڵاتە سەرکوت دەکات. بەحرەین وەکوو بچوکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی زۆرترین سەرانەی زیندانی سیاسی لەم ناوچەیەیە.