شوبات 19, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • دادگەی بەحرەین دەنگی بە هەڵوەشانەوەی کۆمەڵی وێفاق دا

دادگەی ستینافی ڕژێمی ئالی خەلیفە ، حوکمی نیهایی وبەبڕانەی هەڵوەشانەوەی بەلگەی چالاکی کۆمەڵی وێفاقی وەکوو گەورەترین جەریانی سیاسی نەیار دەرکرد.

ڕۆژنامەی ئەلئەیامی بەحرەین لە ژمارەی ئەمرۆ دوشەممەی خۆی نوسیی : دادگەی ستیناف دوو داواکاری پیداچوونەوەی کۆمەڵی وێفاق ووەزاڕەتی دادئەستێنی بەحرەین لەبارەی ئەم کۆمەڵە وماڵ وسامانیانی ڕەت کردووە. ئەم رٶژنامەیە وتی: ئەم دادگە بەحرینیە بە قەبوڵ کردنی سکاڵای بەرباس لە لایەن ئەلویفاق ولیکدانەوەی ، حوکمی سەرەتای دەرکراو  تەییدی کردوسکالاکاران بە دانی خەرجی سکالا وسەد دینار بۆ خەرجی حقوقی پێ مل کرد. پێشتر دادگەیەک لە بەحرەین لە بەرواری حەفدەی ژوییەی دووهەزارو پازدە حوکمی هەڵوەشانی کۆمەڵی ویفاق ودەسبەسەرداگرتنی ماڵ وسامانی ئەم تاقمە وگوێزرانەوەی بۆ خزینەداری دەوڵەت دابوو. دادگەی ئیداری بەحرەینیش لە بەرواری چواردەی ژوئەنی دووهەزارو شازدە بە شێوەی خیرا فەرمانی داخرانی بنکەکانی کۆمەڵی ویفاق وبلوکە کردنی هەموو دارایی مەنقول وغەیرە مەنقولەکانی ئەم تاقمەی دەرکرد. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی دووهەزارو یازدە شایەتی ناڕەزایەتی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەر کاری دەوڵەتیکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن ،.

سەرپەیڤ