کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە بۆمبی قەدەغە لە تاوانکارییەکانی بە دژی گەلی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i327989-کەڵک_وەرگرتنی_عەرەبستان_لە_بۆمبی_قەدەغە_لە_تاوانکارییەکانی_بە_دژی_گەلی_یەمەن
چالاکی مافی مرۆڤی یەمەن وتی : عەرەبستانی سعودی لەپەلامارەکانی بۆسەر یەمەن لە بۆمبی هێشوویی کەڵکی وەرگرتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی هەزارانی یەمەنی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2018 12:51 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە بۆمبی قەدەغە لە تاوانکارییەکانی بە دژی گەلی یەمەن

چالاکی مافی مرۆڤی یەمەن وتی : عەرەبستانی سعودی لەپەلامارەکانی بۆسەر یەمەن لە بۆمبی هێشوویی کەڵکی وەرگرتووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی هەزارانی یەمەنی .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی هەینیی ماڵپەڕی عەرەبی بیست ویەک،وەفا عەبدولفەتاح چالاکی مافی مرۆڤی یەمەن بە ئاماژەدان بە هەڵاتنی عەبدرەبە مەنسوور هادی  سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆ عەرەبستان وتیشی : سعودییەکان بە داکۆکی ئەمریکا پەلامار دەکەنەسەر خەڵکی یەمەن و وڵاتانی ئەورووپایی سەرباری پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی خەڵکی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانی، فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستان درێژە پێ دەدەن.

هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ  هەوڵی عەرەبستان و کەڵک وەرگرتنی لە چەکی هێشوویی ئیدانە کرد.

کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی هێشووی بەپێی پەیمانی چەکی هێشوویی پەسەندکراوی ساڵی 2008 قەدەغەیە و تائێستا سەدوهەشت وڵاتی جیهان لەوان بەریتانیا ئەم پەیمانەیان ئیمزا کردووە.