ڕەخنەی جیهانیی لەبەر زیاد کردنی حوکمی زیندانی بۆ نەبیل ڕەجەب
حوکمی زیاد کردنی زیندان بۆ نەبیل ڕەجەب سەرۆکی ناوەندی مافی مڕۆڤی بەحرەین تا سێ ساڵی دیکە ، لە لایەن ڕژیمی ئالی خەلیفە وە ، ڕووبەڕووی شەرمەزار کرانی نێونەتەوەیی بووەوە .
دادگای ئالی خەلیفە 21 فێڤریەی ئەمساڵ نەبیل ڕەجەب سەرۆکی ناوەندی مافی مڕۆڤی بەحرەینی بە پێنج ساڵ زیندانیی بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی توئیتەکانی دژی ڕژیمی ئەو وڵاتە مەحکووم کرد .بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵیی سەوتولبەحرەین وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاربەدەستانی بەحرەینی داوای کرد هەرچی خێراتر حوکمی نوێی زیندان بۆ نەبیل ڕەجەبی یاسادان کە ئەم دواییە بۆ پێنج ساڵ زیاد کراوە هەڵوەشێننەوە و ناوبراو ئازاد بکەن . لێژنەی نێونەتەوەیی یاسادانانیش لە بەیاننامەیکدا حوکمی زیاد کردنی زیندانی نەبیل ڕەجەبی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند : مەنامە بە دەسپێکی پەلاماری بەربڵاو و هەمە لایەنە بۆ لەناو بردنی نەیاران دەس ئەدەنە پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی ئازادی ڕادەربڕین و قۆڵبەستکرانی زاڵمانەی بەرگریکارانی مافی مڕۆڤ . پێشتریش سیما ووتلنگ بەرپرسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی ئەلجەزیرە وتی : بەحرەین بە گرتنی نەبیل ڕەجەب هەڵکەوتەترین چالاکی مافەوانی ئەو وڵاتە هەوڵ ئەدات دەنگی هەر جۆرە ڕەخنە و ناڕەزایەتی دەربڕینێک کپ کاتەوە . دادگەی بەحرەین لە مانگی ڕابردووی زایینی یش نەبیل ڕەجەبی بە بۆنەی ئەو شتەی وتووێژە تەلەفیزیونیەکان دژی دەوڵەتی بەحرەین ناساند ، بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرد . بەحرەین لە 14 فێڤریەی 2011 وە بووەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی دامەزراندنی دادگەری و لەناو بردنی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری دەوڵەتێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن .