کوژرانی ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی لە مەئریب و جووفی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i328701-کوژرانی_ژومارێک_بەکرێگیراوی_سعودی_لە_مەئریب_و_جووفی_یەمەن
قەناسەچیەکانی سوپا و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەکانی مەئریب و جووف ، چاردە کەس لەوان کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2018 14:56 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی لە مەئریب و جووفی یەمەن

قەناسەچیەکانی سوپا و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەکانی مەئریب و جووف ، چاردە کەس لەوان کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی وتی : سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن هەروەها بە بۆسەگرتن لە یەکێک لە هێڵەکانی فریاگوزاری سوپای سعودی، لەناوچەیەک بەرەو جیزان لە باشووری عەرەبستان، ئوتوموبیلێکی زرێیی سعودیان تێک شکاند و چەند کەس لەوانیشیان کوشت  . 

لەپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچەی قەحزە  لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن ژومارێک هێزی سیڤیل کوژران و یان بریندار بوون  . 

بەرلەمەش فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ناوچەگەلێکیان لە پارێزگەکانی سەنعا،حەدیدە و سەعدە ی یەمەن داوەتە بەر پەلامار  کەبە هۆیەوە ژومارێک خەڵکی سیڤیل کوژران و یان بریندار بوون .