رژیمی زایۆنی، خوازیاری دەکارهێنانی سنووری ئاسمانیی عەرەبستانە
کۆمپانیای ئاسمانیی ئەلعالی رژیمی زایۆنیستی، خوازیاری بەکارهێنانی سنووری ئاسمانیی عەرەبستان بوو.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، پاش دەرکرانی ئیزننامەی کەڵک وەرگرتنی فڕۆکەکانی کۆمپانیای هیندستانیی ئەیر ئیندیا لە سنووری ئاسمانیی عەرەبستان بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان، کۆمپانیای زایۆنیستیی ئەلعالیش خوازیاری بەکارهێنرانی ئەو سنوورە ئاسمانییە بوو.
کەناڵی بیستی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئەلعال داوای خۆی لەڕێی وڵاتێکی دیکەوە خستووەتە بەردەست عەرەبستان.
لەچەند مانگ و چەند ساڵی ڕابردوو، پەیوەندییە نافەرمییەکانی ئالی سەعوودو رژیمی زایۆنی پەرەی سەندووە. فەلەستینییەکان چەندین جار ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە پەیوەندیی پشتی پەردەو نهێنی سەرانی سەعوودیاو رژیمی زایۆنی وئەو پرسەیان بەپێچەوانەو لەدژ موقاوەمەی خەڵکی فەلەستین لەدژ داگیرکەریی زایۆنیست راگەیاندووە.
هاوکات لەگەڵ هەوڵی رژیمی سەعوودییا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و سازان لەسەر پرسی فەلەستین، ئیمارات و رژیمی بەحرەینیش هەوڵی هاوشێوەیان خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیانەوە.