گیرانی زیاتر لە سەت کەس بەدەست هێزەکانی رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، ١١٦کەس گیراون و ئەوەی وا ناوی دەنێ هەوڵی تیرۆریستی و تێکدەرانە، پووچەڵ کراوەتەوە.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند: ئەو ١١٦ کەسە تۆمەتبارن بە پەیوەندی گرتن بە گرووپێکی تیرۆریستی.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئیدیعای کرد: هێزە ئاسایشییەکان هەوڵی تیرۆریستی و تێکدەرانەی ئەو کەسانە کە لەچەکی ئاڕپی جی کەڵکیان وەرگرتووە، پووچەڵ کردەوەو توانیویانە زیاتر لە٤٢کیلۆگرام ماددەی تی ئێن تی و سی فۆر بەتوانای تەقینەوەی باڵا بدۆزنەوە.
بەقسەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین، ئەو کەسانە ڕادەستی دادئەستێنی رژیمی ئالی خەلیفە کراون.
رژیمی بەحرەین لەشەش ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یانزە هەزار شارومەندی بەحرەینی بەتۆمەتی پڕووپووچ گرتووەو لە ژمارێکی زۆریشیان مافی هاووڵاتیبوونی سەندۆتەوەو لەو وڵاتە دەری کردوون.