ئادار 05, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • درێژەی دروکانی

سەروکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن پیداگری کرد: نێردراوی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان تەنانەت دوای کۆتایی فەرمانبەریەتی شکست خواردووی لە یەمەن بە درووێژیەکانی لەدژی ئەم وڵاتە درێژە ئەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئوفوق نێوز " محەممەد عەلی ئەلحوسی " سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن لە ڕێ وڕەسمێکی سەربازی وتی: " وەلەد شێخ " هەروا خەریکی دروبێژی یە وهەوڵ ئەدات هەتا خۆی وەکوو کەسایەتیکی بێ لایەن پێشان بدات. ئەو تەنانەت یەک بابەت لە هەزاران بابەتی بەر دەسدرێژی هاوپەیمانی عەرەبستان لەدژی یەمەنی مەحکوم نەکرد." ئەلحوسی" وتی: نەتەوەی یەمەن بە داواکاریەکانی " ئیسماعیل وەلەد شێخ " نێردراوی پێشووی ڕیکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن لە بارەی ڕادەس کردنی پارێزگەی ئەلحەدیدە یا پێتەخت یا هەر پارێزگەیەکی تر کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری ئەم وڵاتەیە نەیارەتیان دەربڕی چونکە مەبەست ئەمە بوو هەتا ئەم ناوچانە تەحویل ورادەستی تیرۆریسمی ئەمریکایی بکرێت. ئەلحوسی بە ئاماژەدان بەمەکە " ئسماعیل وەلەد شێخ " هەتا دوایین ڕۆژی فەرمانبەریەتیەکەی لە دەسدرێژکاران پشتیوانی کردووە ونەیتوانی ڕاستی بڵیت وتی: ئەو کەسێکی شکست خواردووە. ئیسماعیل وەلەدشێخ ئەحمەد نوێنەری پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن کە لە سەردەمی نوێنەرایەتیەکەی ئاکام وئەنجامێکی بۆ یەمەن نەبوو ، بیست ودووی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە ڕایگەیاندبوو لە پلەی خۆی دەکشێتەوە. ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تازەیی بە دیاری کردنی مارتین گریفیتس دیپلۆماتی بەریتانیایی وەکوو نوێنەری نوێ رێکخراوی نەتەوە یەکگروتوەکان لە کاروباری یەمەن ڕەزامەندی دەربڕی. 

سەرپەیڤ