ئەردۆغان: پاش ئەوەی عەفرینمان پاکتاوە کردەوە بەجێێ دێڵین
سەرۆک کۆماری تورکیا بە داکۆکی لە بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی "عەفرین" لە باکووری سووریا وتی: ئامانجی ئێمە داگیرکردنی خاکی سووریا نیە و پاش پاکتاو کردنی لە بوونی تیرۆریستان ، لە عەفرین دێێنە دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن بە بێ ئاماژە بە ژوماری قوربانیانی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا وتی: ئێمە عەفرینیش هەر وەک جرابلۆس و ئەلباب لە بوونی تیرۆریستان دەسڕینەوە و ئاراستەی دانیشتوانی دەکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە کوژرانی سێ هەزار و ٨٩ شەڕوانی کورد لە ئۆپەراسیۆنی هێزی سەربازیی تورکیا ناسراو بە چڵەزەیتوون لە عەفرین رایگەیاند: پاش پاکتاو کرانەوەی ناوچەکە، هەزاران شاروومەندی سووریایی دەگەڕێنەوە بۆ شار و زێدی خۆیان.
مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیایش کە سەردانی ئوتریشی کردووە ڕۆژی پێنجشەمەم وتبووی کە سوپای تورکیا پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە باکووری سووریا لە ماوەی سێ مانگدا، خێرا بۆ سەرکوت کردنی شەڕوانانی کورد لە باکووری ئێراق، بە هاوکاریی دەوڵەتی بەغدا ئۆپەراسیۆنێکی تازە لە ناوچەکە دەست پێ دەکات.
سوپای تورکیا لە ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە بە یارمەتیی چەکدارانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "چڵەزەیتوون" لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێ کردوو و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار شەڕوان و سیڤیلی کوردیان کوشتووە.
تورکیا پێشتریش ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی "قەڵغانی فورات" لە باکووری سووریا بەڕێوە بردبوو.
دیمەشق بەردەوام ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریای داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە.