پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر کاروانی بنەماڵە سووریایەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە
گرووپە تیرۆریستییەکان بە بنپێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش ،کاروانی هەڵگری ٣٠٠ بنەماڵەی سووریان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە بەر پەلاماری دڕندانەی خۆیان و تا ئێستا زیاتر لە ٣٩ کەسیان کوشتوە کە زۆربەیان منداڵ بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆنتیک؛ تیرۆریستانی غوتەی ڕۆژهەڵات پێشتریش بەردەوام پێشگرییان کردووە لە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی و ئەو خەڵکەیان وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکار هێناوە.
بە پێی بڕیارنامەی ٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەفتەی ڕابردوو پەسەن کرا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئاگربڕ ڕاگەیەندراوە بەڵام تیرۆریستان ئەو خەڵکەیان دایە بەر گوللە کە دەیانەویست لەو هەلەی بە هۆی ئاگربڕ بۆ یان ڕەخسابوو ولەو بوارگە ئەمنانەی دەوڵەتی ناوەندی سووریا دیاری کردبوو لە غوتەی ڕۆژهەڵات بێنە دەرەوە.
"حسامەدین ئاڵا" Hussam Eddin Ala نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ناوەندی نەتەوە یەک گرتووەکان لقی ژێنێڤ لە کاردانەوە بەو تۆمەتانەی دەخرێتە پاڵی دەوڵەتی سووریا لەمەڕ پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانە.