سوپای سووریا گەیشتە ناوچەی ستراتیژیکی "حەمووریە"ی سەربە غوتەی ڕۆژهەڵات"ی وڵاتەکەی
سوپای سووریا لەدرێژەی سەرکەوتنەکانی بەرامبەر بە تیرۆریست و گرووپە چەکدارەکان گەیشتە ناوچەی ستراتژیکی ژێر کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا؛ ژێدەرە هەواڵییەکانی سەر بە نەیارانی سووریایی دانیشتووی دەرەوەی وڵات ڕاپۆرتیان دا: سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆیدا لە غوتەی ڕۆژهەڵات، شەوی پێنجشەممە گەیشتە ناوچەی ستراتژیکی حەمووریە.
پێش ئەوە سوپای سووریا ناوچەی «حوش المبارکه» و ژمارێک لە مەزراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "ڕەیحان" لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقیان لە ژێر چنگی تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکان ڕزگارکرد.
کەناڵی ئەخبارییە سووریا ڕاپۆرتی دا: زەخت و گوشاری دانیشتوانی غوتەی ڕۆژهەڵات دەبێتە هۆی ئەوەی تیرۆریستان ڕێگا بدەن بە ژمارێک لە خەڵکی مەدەنی بۆ ئەوەی لە ڕێگای بوارگە ئەمنەکانەوە لەم ناوچەیە تێپەڕن.
غوتەی ڕۆژهەڵات ناوچەیەکەی ستراتژیکی دیمەشقی پێتەختی سووریایە کە لە ژێر دەستی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە. گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو ئەم ناوچەیە ، بوراگە ئەمنیی مرۆییەکان کە بۆ چوونەدەری خەڵکی سیڤیلی سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات دانراوە وەبەر پەلامار دەدەن.
یەکینەکانی سوپای سوریا لە ١٦ ڕۆژ لەمەوبەرەوە توانیویانە بە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان، ناوچەگەلێکی زۆر لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەربێنن و پێشڕەویی هێزەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات ئێستایش هەر بەردەوامە.