تۆمەتبارکردنی "جەیمز مەتیس" لە پێوەندیەکانی ئێران و عێراق
وەزیری بەرگری ئەمریکا ، ئێرانی بە هەوڵ دان بۆ کارتێکەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمەتبار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆێتێرز،"جەیمز مەتیس" وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دوای سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی ، بە بی ئاراستە کردنیی هەر چەشنە بەڵگەیەک ئیدعای کرد: ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە پارە گەرەکیەتی لەهەڵبژاردنەکانی عێراق دا کارتێکەری هەبیط.
ئەم ئیدعاگەلەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە حالیکدا دێتە ئاراوە کە نوێنەرانی پەرلەمان و کاربەدەستە عێراقییەکان لە بارەی خۆوەردانە ئاشکراکانی ئەمریکا و رژیمی سەعوودی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دا وشداریان داوە. دەلێن عەرەبستان بۆ قەرەبووی ناکامبوونەکانی لە یەمەن ، سوریا ولوبنا ، ئێستا بە یارمەتی ئەمریکا هەوڵ ئەدات ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکە دا مسۆگەڕ بکاتەوە .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەڕێوە ددەچێت و بە هۆیەوە وێرای دیاری کرانی داڕشتی کابینەی نوێ، سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش هەڵدەبژێردرێن.