ئەشکەنجە کرانی بەندکراوی مەحکوم بە ئێعدام لە بەحرەین
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی هەینی بەپێی هەندێ زانیاری، ڕایگەیاند: عەلی عەرەب، بەندکراوی مەحکوم بە ئێعدامی بەحرەینی، بۆ ماوەی حەوتەیەک هەرشەو لەلایەن دەس و پێوەندییەکانی ئالی خەلیفە ئەشکەنجە کراوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دادگەی سزای رژیمی ئالی خەلیفە ٣١ی ژانڤییە، عەلی عەرەب و شارومەندێکی بەحرەینی دیکەی بەتۆمەتی ساختەی پێکهێنانی گرووپێکی ڕەشەکوژ بەئێعدام مەحکوم کرد.
لەڕەوتی ئەو دادگایە، دەیان کەسی دیکە زیندانی درێژماوەو سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوونیان بۆ بڕایەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەئاماژە بەوەی کە رژیمی ئالی خەلیفە هەروا ڕەخنەگرانی دەگرێ و ئەشکەنجەیان دەکا، وتی: بەرپرسانی رژیمی ئالی خەلیفە لەهەر شێوازێک بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگای مەدەنی بەحرەین کەڵک وەردەگرن و ئەو کردانە لەساڵی٢٠١٧ـەوە تەشەنای کردووە.
بەحرەین وەک بچووکترین وڵاتی رۆژاوای ئاسیا بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆیی ، زیاترین ژماری بەندکراوانی سیاسی هەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو گرتووخانانەی چالاکوانان و ڕەخنەگرانی سیاسی بەحرەینی تێیاندان، پێشاندەری بارودۆخی زۆر شپرزەی زاڵ بەسەر ئەو گرتووخانانەیە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە، بەمەبەستی هێنانەدی ئازادی و دادگەریی و هێنانەسەر دەوری نیزامێکی هەڵبژاردەیە.
رژیمی ئالی خەلیفە لەبری وەڵامدانەوە بە داواکارییەکانی خەڵک، توندترکردنی سەرکوتکاریی و گرتنی بەرفراوانی بەحرەینییەکان و ئەشکەنجەدانیانی خستووەتە نێو بەرنامەی کارەوە.