هافینگتۆن پوست: ئەمریکا شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i331252-هافینگتۆن_پوست_ئەمریکا_شەریکی_جەنایەتەکانی_جەنگی_عەرەبستانە
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هافینگتۆن پوست نوسیی ئەمریکا بە دابین کردنی چەک وکەرەسە وئامیر، توندوتێژیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یەمەنی هاسان کردووەو هەرلەم ڕووەوە شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • هافینگتۆن پوست: ئەمریکا شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هافینگتۆن پوست نوسیی ئەمریکا بە دابین کردنی چەک وکەرەسە وئامیر، توندوتێژیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یەمەنی هاسان کردووەو هەرلەم ڕووەوە شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە .

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هافینگتون پوست لە سەروبەندی سەفەری " محەممەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعودی بۆ ئەمریکا ودەوری واشنتۆن لە قەیرانی مرۆڤی یەمەن نوسیی: ئەمریکا لەهەمان قۆناخەکانی سەرەتای دەسپێکرانی شەڕی یەمەن ، لەسەعودیەکان پشتیوانی کردووە. هافینگتون پوست وتی: ئەم یارمەتیانە تەنانەت دوای ئەوەکە ڕوون کرایەوە پەلامارەکانی ئاسمانی لە یەمەن دژبە یاساوڕێسای جەنگی " یاسایەک کە هەرجۆرە پەلاماری بە ئەنقەست وبە بێ مەبەست بۆ سەر شارومەندانی سێڤێل ی قەدەغە کردووە " بەردەوام بوو. ئەم ڕۆژنامەیە لە دڕێژە دا نوسیی : ڕژێمی ئالی سەعود درێژەی داوە بە بومبارانی ماڵە ئاوەدانەکان وکەسانی سێڤێل وبووە هۆی کوژران وبریندار بوونی هەزاران ژن ومنداڵ. هافینگتون پوست وتیشی": بە چاوپۆشی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕٶژئاوایی کۆشکی سپی، جەنایەتەکانی عەرەبستان لەیەمەن لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان نادرێتە بەر باس ولێکدانەوە. سەعودیەکان وهاوپەیمانەکانیان لە ناوچە بە پشتیوانی ئەمریکا ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەر یەمەن پەلاماریان کرد .