چاوپێکەوتنی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن
محەممەد عەلی حووسی سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ڕایگەیاند : مارتین گریفیتس"ی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لەگەڵ سەید عەبدولمەلیک حووسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن چاوپێکەوتنی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمەی ئەلعالەم، محەممەد عەلی حوسی وتی : ئەم دیدارە بەمەبەستی بەهێزکردنی دەرفەتەکان بۆ بەرەوپێش بردنی رەوتی ئاشتی ، وەستانی دەست درێژکاری و کۆتایی گەمارۆی زاڵمانە بەدژی یەمەن ئەنجام بووە .
گریفیتس بەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆ ڕازی کردنی لایەنەکانی یەمەن بۆ دەستپێکردنی وتووێژ لەژێرچاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتوەتە سەنعای پێتەختی یەمەن .
ئەمە یەکەمین سەفەری گریفیتس لە کاتی گرتنەئەستۆی ئەم پۆستە دێتە ئەژمار و بەرلەمەش سێ خولی وتووێژ لەنێوان لایەنەکانی تێکهەڵچوون لە یەمەن بەڕێوە چووە .
بەلام لەبەر کارشکێنی عەرەبستان و هاوپەیمانانی ئەم وتووێژانە ئەنجامێکی نەبووە .
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لەگەڵ عەبدرەبە مەنسوورهادی سەرۆکی لەکارلابراوەی یەمەن لە ڕیاز دیدار و وتووێژی کرد .