کرانەوەی بنکەی سەربازیی هەمیشەیی بەریتانیا لە بەحرەین
بەریتانیا ، یەکەم بنکەی سەربازیی هەمیشەیی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس لە بەندەری سەلمانی بەحرەین کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتیی بەحرەین؛ یەکەم بنکەی سەربازیی هەمیشەیی ئەمریکا لە بەحرەین بە ناوی "ناوەندی پشتیوانیی دەریایی" ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی "سەلمان بن حەمد ئالی خەلیفە" شالیاری ئەم وڵاتە لە بەندەر سەلمان کرایەوە.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت نووسیویەتی کە ئەم بنکە سەربازییە دەریاییە لە ڕاستیدا خەڵاتێک بوو لە لایەن ئالی خەلیفەوە بۆ بێدەنگە کردنی بەریتانیا بەرامبەر بە بنپێ کرانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی بەحرەین.
بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا لە ١٤ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان، بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.