نیسان 07, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • نامەی١٣ دامەزراوی نێودەوڵەتیی مافەوانی بۆ لەبەند ئازادکرانی زیندانیانی سیاسیی بەحرەین

سێزدە دامەزراوەی مافی مرۆیی، بەناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسانی بەحرەینی، خوازیاری ئازادکرانی خێرای عەبدولهادی خواجە، چالاکوانی مافی مرۆڤ و هەموو بەندکراوانی سیاسیی ئەو وڵاتە بوون.

پۆلیسی رژیمی ئالی خەلیفە عەبدولهادی خواجە، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەحرەینی نۆی ئاڤریلی٢٠١١ی زایینی قۆڵبەست کردو خستیە بەرئەشکەنجەو ئازاردان.

ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤی بەحرەینی-دانمارکی لەناڕازییانی داگیرکرانی بەحرەین لەلایەن سەربازانی رژیمی عەرەبستان بوو کە پاش دادگەییکرانی سەربازی ، بڕیاری بەندکرانی تاهەتایی بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ڕەسا،  دەزگەکانی مافی مرۆڤ دوێنێ هەینی لەنامەیەکدا بۆ بەرپرسانی رژیمی بەحرەین بەئاماژە بە بێ بەش کرانی عەبدولهادی خواجە و بەندکراوانی دیکەی سیاسی لە ڕاژەکارییە تەندروستی و پزشکییەکان، خوازیاری گۆڕانی بارودۆخ و ئیمکانی دیدار و چاوپێکەوتنی بەندکراوان لەگەڵ خێزانەکانیان بوون.

لەنامەی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤیدا هاتووە: ڕێگەدان بە نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوە مافەوانیانە بۆ دیدار لەگەڵ چالاکوانانی مافی مرۆیی بەندکراوی رژیمی بەحرەین و هەروەها ڕێگەدان بە چالاکوانانی مافەوانی بۆ ئەنجامدانی چالاکییە یاساییەکانیان جیا لەهەرچەشنە بەرتەسکی و ئازار و ئەزیەت کردنێکی دادەوانی، پێویستە.

ڕێکخراوی "ئەمریکییەکان لەبەر دیموکراسی و مافی مرۆڤ"، "تۆڕی عەرەبیی زانیاریەکانی مافی مرۆڤ"، "ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین"، "ناوەندی مافەکان و دیموکراسی بەحرەین"، "ڕێکخراوی ئینگلیزیی قەڵەم"، "ناوەندی ئوروپایی دیموکراسی و مافی مرۆڤ"، "چاودیری داکۆکی لە بەرەڤانیکارانی مافی مرۆڤ"، "ناوەندی مافی مرۆڤی کەنداو"، "ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە" و ... لەوێنەی ڕێکخراوەکانی واژۆکەری ئەو نامەن.

سەرپەیڤ