خۆپێشاندانی یەمەنییەکان لە سەعدە بۆ شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ئالی سەعوود
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i333642-خۆپێشاندانی_یەمەنییەکان_لە_سەعدە_بۆ_شەرمەزارکردنی_پەلامارەکانی_ئالی_سەعوود
هەزاران یەمەنی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پەرەی پەلامارەکانی عەرەبستانی سەعوودی و کوشتاری خەڵک، لە شاری سەعدە ، باکووری یەمەن، خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی یەمەنییەکان لە سەعدە بۆ شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ئالی سەعوود

هەزاران یەمەنی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پەرەی پەلامارەکانی عەرەبستانی سەعوودی و کوشتاری خەڵک، لە شاری سەعدە ، باکووری یەمەن، خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەو خۆپێشاندانانە لەژێرناوی "ئازادکرانی سەرزەوین، پاراستنی مەزنایەتی" لەشاری سەعدە بەڕێوە چوو و خۆپێشاندەران بەدانی دروشم، درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر یەمەنیان شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگیرانی ئەو پەلامارانە بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند: یەکە مووشەکی وتۆپخانەییەکانی رژیمی سەعوودی بەگولـلەبارانی شاری سنووریی شەدا لەپارێزگای سەعدە، دوو کەسی سیڤیلیان کوشت.

ناوچەی مەندەبە لەگردووپەڕی شاری باقم لەپارێزگای سەعدەش چەندین جار کەوتە بەرپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود.

هەروەها سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگای تەعز ڕایگەیاند: هێزە یەمەنییەکان لە وەڵامدانەوە بەپەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییا بۆسەر ئەو وڵاتە، بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لەناوچەی بیرباشا کردەئامانج و ژمارێک لەوانیان کوشت و یان بریندار کرد.

یەکەی ئەندازیاریی سوپای یەمەنیش دوو ئۆتۆمبیلی دەسدرێژکارانی لەڕۆژهەڵاتی ناوچەی کەهبوب لەپارێزگای لەحج، باشووری ئەو وڵاتە پێکا کە بەهۆیەوە، ژمارێک لەوان کوژران و بریندار بوون.