نیسان 09, 2018 19:41 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لەبارەی شەرمەزارکرانی گیرانی بیست و یەک شارومەندی ئەو وڵاتە

ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لەبەیاننامەیەکدا، قۆڵبەست کرانی بیست و یەک کەس لە نەیاران لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی ئالی خەلیفەی ڕاگەیاند و شەرمەزاری کرد.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی بەحرەینی "اللولوە"؛ ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند، هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بەگازی فرمێسک هێن هێرشیان کردەسەر ناڕازییان و بیست و یەک کەس لەوان بۆ وێنە منداڵێکیان قۆڵبەست کرد.

ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لەو بەیاننامەدا، سەرکوت کرانی٢٤ نارازیی لە١٤ناوچەی بەحرەین لەیەک مانگی ڕابردووی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پێشبڕکێ جیهانییەکانی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل "فورمولی یەک" لەو وڵاتەشی شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەیندا هاتووە: هێزە ئاسایشییەکانی ئالی خەلیفە لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی فورمولی یەک بۆ شاردنەوەی حاڵەتەکانی سەرکوتی نەیاران و حاڵەتەکانی پێشێلکرانی بەردەوامی مافی مرۆڤ لە بەحرەین کەڵک وەردەگرێ.

خەڵکی بەحرەین رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی فورمولی یەک لەو وڵاتەو لە وەڵامدانەوە بە بانگەوازی هێزە نەیارە شۆڕشگێڕەکان، خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری ڕاگرتنی بەڕێوە چوونی ئەو پێشبڕکێیانە بوون.

سەرپەیڤ