نیسان 11, 2018 20:34 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی  زایۆنیست : کاتی تیرۆر کرانی بەشار ئەسەد گەیشتووە

وەزیری خانووبەرەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەڵوێست گرتنێکی ئاشکرا دا بە دژی سەرۆک کۆماری سوریا وتی : کاتی تیرۆر کرانی بەشار ئەسەد گەیشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، قسەکانی یواف گالانت  وەزیری خانووبەرەی ڕژێمی زایونیستی  لەحاڵێکدا خراوەتەبەر باس  کە لە پەلاماری ئاسمانیی دووشەممەی ڕابردووی ئەم ڕژێمە  بۆسەر بنکەی ئاسمانی تی چواری سوریا، دەیان  کەس  گیانیان لە دەست دا  . 

بەرلەمە  ماڵپەڕی قودس  پرێس  ڕاپۆرتی دا  :  ڕێکخراوی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە سی ساڵی ڕابردوو لانیکەم  شازدە ڕێبەری فەلەستینی و عەرەبی لە یازدە وڵاتی جیهان تیرۆر  کردووە.

یووسی کوهن  سەرۆکی مووسادیش  بەرلەمە دانی لەسەر ئەوەدانا  ئەم ڕێکخراوەیە هەموو ساڵێ  هەزاران  ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات کە  هەندێ لەوان  ئاڵۆز و لە ناخی وڵاتانی جۆربەجۆرە.

ڕژێمی زایۆنیستی بە دەستپێکرانی قەیرانی سوریا هەمووکات لە تیرۆریستان لەم وڵاتە داکۆکی دەرمانی ،سەربازی و پشتیوانی ئاسمانی کردووە.

سەرپەیڤ