وەرگرتنی مافی شارومەندی ٢٤ شارومەندی بەحرەینی دیکە
ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین، باسی لە وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی ٢٤ شارومەندی بەحرەینی دیکە و دەرکردنی حوکمی زیندان بە بیانووی پێکهێنانی گرووپی ترۆریستی کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە رۆژنامەی " ئەلشەرق" چاپی قەتەر، ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لە ڕاپۆرتی مانگانەی دا بە ئاماژە بە مەی لە مانگی رابردووی زایینی، هەزار و ٦٦٨ حاڵەتی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە دا ڕووی داوە ، ڕایگەیاند ئەم ریژەیە، لە چاو مانگی پێشووتری ، لە سەدا ٣٠ هەڵکشاوە.
دادگەی کەتنی بەحرەین پێنجشەممەی ڕابردوویش دە کەسی بە زیندانی تاهەتایی، دەکەسی دیکەی بە دەساڵ زیندان، سی کەسی بە پێنج ساڵ زیندان و شارومەندێکی دیکەی بەحرەینی بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرد .
کاربەدستە بەحرەینییەکان، هەر وەها چوار شەمەی ڕابردوو ، دۆسییەی حەوت شارومەندی دیکەیان بە بیانووی تەگەرەخستن لە هێلی بۆری بەحرەین،عەرەبستان بەڕێکردووە بۆ دادگەی کەتنی.
ڕێکخراوی ئاشتی دیمۆکراتیک و مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە ، ڕەوشی زیندانەکانی بەحرەین تادێ خراپتر دەبێت و ژمارەی ئافرەتانی زیندانی لە بەحرەین گەییشتۆتە ٣٣٠ کەس لە سەرەتای شۆرشی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە.
بەحرەین لە ١٤ فیڤریەی ٢٠١١ شانۆی شۆرشی خەڵک دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە. ڕژیمی بەحرەین لە حەوت ساڵی ڕابردوو پتر لە ١١ هەزار شارومەندی بەحرەینی بە اتوانیی پوو و چەل قۆڵبەست کردووە و مافی شارومەندی لە زۆر کەس وەرگرتووە و لەم وڵاتە دەری کردوون.