نیسان 28, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حەماس بە لێدوانەکانی نوێوننەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئەم بزووتنەوە

ئەندامێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی گوتی ، لێدوانەکانی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان هاندەرێکە بۆ تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی لە دژی مناڵانی فەلەستینی .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سامی ئەبووزەهری رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ئیدعاکانی " نیکی هیلی " نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکانی بە دوژمنکارانە و ناواقعی ناوبرد و جەختی کردەوە : ئەم لێدوانانە هاندەر و دڵگرمیی رژێمی زایۆنیە بۆ درێژەدان بە تاونکاریەکانی دژی فەلەستینەکان و کوشتاری کەسانی مەدەنی بێتاوان . 

ئەندامی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە ، رژێمی زایۆنی بە داکوکیی ئەمریکا ، هەروا درێژە ئەدات بە تاوانکاریەکانی خۆی دژی فەلەستینیەکان .

نیکی هیلی لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ جارێکی دیکە بانگەشەکانی واشنگتۆنی دووبارە کردەوە لە بارەی ئەوەی کە حەماس کەسانی مەدەنی وەک قەڵخانی مرۆیی بەکاردێنێ .

ئەم ئیددعایانە لە کاتێک دا دێنە ئاراوە کە لە رێپێوانە گەورەکانی " گەڕانەوە " ی فەلەستینیەکان کە بە شێوازی ئاشتیانە لە سی مارسەوە دەست پێ بوونە ، لەشکەریانی زایۆنی تا ئێستا 48 فەلەستینیان شەهید کردووە و زیاتر لە 6400 کەسیان بریندار کردووە .

لە لایەکی دیکەوە رژێمی ئیسراییل بە دەست بەسەرداگرتنی زەوی و مڵکی فەلەستیەیەکان و رۆنانی شارۆچکەی زایۆنیست نشین ، بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینیەکان و سیمای زایۆنی بەخشین بەم ناوچانەیە تا دەسەڵات و زاڵیەتی خۆی لە ناوچە فەلەستینیەکاندا بچەسپێنێ .

سەرپەیڤ