ڕووخانی مزگەوتێکی تر لە بەحرەین لەلایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە
ڕژێمی ئالی خەلیفە لە درێژەی سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتی شیعەکانی بەحرەین ، دەستی دایە ڕووخاندنی مزگەوتی ئیمام حەسەنی عەسکەری لە ناوچەی " مەدینە حەمد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر ، ئەم مزگەوتە لە سیی وهەشت مزگەوتیکە کە دوای ئینقلابی چواردەی فڤوریە ی بەحرەین لە ساڵی دووهەزارو یازدە لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە ڕووخا وخەڵکی ناوچە ئەم دواییە بە خەرجی خۆیان بە شێوەی موەقەت دروستیان کرد کە ڕٶژی ڕابردوو یەکشەممە ڕژێمی ئالی خەلیفە هەمدیسان ڕووخاندی. گەنجانی بەحرینیش لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕووخاندنی ئەم مزگەوتە خۆپێشاندانیان سازدا. خەڵکی بەحرەین بە پێی گیرەوکیشەکانی ئالی خەلیفە، کردەوەی رژێمی بەحرەین لە ڕووخاندنی مزگەوتەکان کە بەپێچەوانەی هاوسەنگی مافەوانی نیودەوڵەتیە مەحکوم کرد ولە مزگەوتە ڕووخاوەکان ، نوێژی جەماعەت دەکەن، ئەم کردەوەی بەحرینیەکان زۆر جار بووە بە هۆی بانگ کران ودەسگیر کرانی نوێژخوێنان ومامۆستایانی جەماعەت. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمنیەتی بەحرەین لە حەوتەی ڕابردوو دوو خۆپێشاندانی جەماوەرییان بە گازی ژەهراوی وفرمیسک هێنەر سەرکوت کردو هەشت شارومەندی بەحرینیان دەسگیر کرد. ئەم ناوەندە ژماری خۆپیشاندانی بەڕێوەچوویان لە یەک حەوتەدا ، بیست وپێنج خۆپێشاندان لە هەژدە ناوچەی بەحرەین ڕاگەیاند . بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی دووهەزارو یازدە گوڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە . ڕژێمی بەحرەین لە حەوت ساڵی ڕابردوو فرەتر لە یازدە هەزارشارومەندی بەحرەینی بە تاوانی پڕوپوچ دەسگیر کردولە زۆرێک مافی شارومەندایەتی وەرگرتەوەو لەم وڵاتە دەری کردن.