لەناو چوونی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی عەرەبستان لە باکووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i336592-لەناو_چوونی_فڕۆکەیەکی_سیخوڕیی_عەرەبستان_لە_باکووری_یەمەن
فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی سیخوڕیی عەرەبستانی سەعوودی لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن تێکشکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2018 06:50 Asia/Tehran
  • لەناو چوونی  فڕۆکەیەکی سیخوڕیی عەرەبستان لە باکووری یەمەن

فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی سیخوڕیی عەرەبستانی سەعوودی لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن تێکشکا .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئەلعالەم ؛ ئەو فڕۆکە سیخووڕیەی عەرەبستان  ڕۆژی دووشەمە  لە لایەن   هێزەکانی  بەرگریکاری ئاسمانی  ئەرتەشی یەمەن  و ئەنساڕوڵڵا لە ناوچەی  ئال قراد "ی پارێزگای سەعدە لە ناوچوو .  هێزی بەگریکاری ئاسمانیی ئەرتەشی یەمەن و ئەنساڕۆڵڵا ڕۆژی شەمەش فڕۆکیەەکی   سیخووڕی  ڕژیمی سەعوودی  لە جازان  لە باشووری  ڕوژئاوای  عەرەبستانی  کردە ئامانج . سیستمی  بەگریی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن چەن ڕوژبەرلە تڕوڕی ساڵح سەماد  سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی  یەمەنیش فڕۆکەیەکی سیخووڕی پێشکەوتەی  ئەمریکایی  لە جۆری  ئیم کیو 9 لە سەر ئاسمانی  حودەیدە  لەناو برد بوو . هاوپەیمانی  دەسدرێژکاری سەعوودی  لە ئوپڕاسیونی  تڕوڕی ساڵح سەماد لە ڕۆژی پێنجشەمە 19 ئاوریل کەڵکی وەرگرتبوو  لە فڕۆکەیەکی   سیخووڕیی  ئەمریکایی   ئێم کیو 9 .پەلامارەکانی  عەرەبستان بە لاگریی  ئەمریکا  بۆ سەر یەمەن  بووەتە  سێ  ساڵ  و ئەو پەلامارگەلە هەروا بە بێ ئامانجی سیاسی و تەنیا لەئاراستەی کوشتاری خەڵکی یەمەن و لەناو  بردنی  ژێرخانەکانی  ئەو  وڵاتە  و لە ئاکامیش دا  تەشەنای نەخۆشینەکان  درێژەی هەیە .  هێزە یەمەنیەکان  لە کاردانەوە  بە پەلاماری  دەسدرێژکاران  بنکەکانی   ڕژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و لە نێو  خاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج .