ڕەخنەی توندی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمتەرخەمیی ئەورووپا بەرامبەر شانۆ پڕوپاگەندەییەکەی نتانیاهۆ
وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی چوارشەممە ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمیی وڵاتانی ئەورووپایی بەرامبەر شانۆ پڕوپاگەندەییە تازەکەی بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دژی ئێران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئاویگدور لیبرمەن، لەپەڕی تووڕەیی دا وتی : وڵاتانی ئەورووپایی هێشتا هەوڵ دەدەن کە وەک کەو سەریان بەژێر بەفرەوە بکەن.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی سێ شەممە، ژومارێک وێنە، سی دی و کاغەزی لە بەر کامێرای تەلەفزیون نیشان دا و ئیدیعای کرد ئێران بەشێوەی نهێنی بەرنامەی چێکردنی چەکی ناقۆکی هەیە .
ئەم ئیدیعایە لەلایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە سەرنجی نەدرایێ.
وڵاتانی فەرەنسا، ئاڵمان ، بەریتانیا دوای ئەم نومایشە ڕایانگەیاند نتانیاهۆ هیچ زانیارییەکی کە نیشاندەری بنپێکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوەبێت، نەخستووەتە ڕوو.
فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش لە کاردانەوە بەرامبەر بەم قسانە وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا لە دە ڕاپۆرت دا پێبەند بوونی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردووەتەوە وتی : نتانیاهۆ هیچ بەڵگەیەکی نییە کە نیشان بدات ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لای داوە .
ئەم بانگەشەیەی نتانیاهۆ دووپات کردنەوەی هەر ئەو بانگەشانەیە کە ئەمریکاییەکان پێشتر لەژێر ناوی چالاکیی ناڤۆکی ڕابردووی ئێران ناسراو بە پی ئێم دی سازیان کردبوو و کەچی لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دۆسیەکەی لەلایەن ئاژانسەوە داخرا.