حوزه‌یران 04, 2018 19:47 Asia/Tehran
  • ڕەوشی جێی نیگەرانیی زیندانیانی سیاسیی بەحرەین

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەحرەین، ڕایانگەیاند: رەوشی بەندکراوانی سیاسیی بەحرەین لە زیندانی ناوەندیی"جو" لەبەر پێش گرتنی بەرپرسانی زیندنان بە چارەسەرکرانی نەخۆشیەکانیان، زۆر جێی نیگەرانییە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی «اللؤلؤة»ی بەحرەین، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەحرەین، ڕایانگەیاند: بەقسەی خێزانی "حەسەن مشیمەع" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئازادی و دیموکراسی"حق"، مشیمع وەک باقی بەندکراوانی سیاسی لە چارەسەریی بێ بەش کراوەو بەرپرسانی زیندان بەو شێوەیە لەهەوڵدان بەندکراوان بەرەو "مردنێکی هێدی هێدی" ببەن.

بەپێی ڕاگەیاندنی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باری گوزەرانی شێخ"مەحەممەد حەبیب مێقداد"، "عەبدولوەهاب حەسەن" وشێخ "میرزا ئەلمەحروس" لە بەندکراوانی سیاسیش شپرزە ڕاگەیێندراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە شێخ عەلی سەلمان سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی-ئیسلامیی ئەلویفاقی بەحرەین ژانڤییەی ڕابردوو لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ خێزانەکەی باسی چوونەسەری ڕەوتی دەسدرێژکارییەکان لەدژ بەندکراوانی کردبوو لە زیندانی ناوەندیی "جو"دا.

دادگەکانی رژیمی ئالی خەلیفە، هەردەم شۆڕشگێرانی بەحرەینی بەپاڵدانی تۆمەتی پڕووپووچ ، بڕیاری سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون، ئێعدام و یان زیندانی درێژماوەیان بۆ دەبڕنەوە، بەجۆرێک کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا چەندین جار وشداریان داوە بەو رژیمە لەمەڕ پەرەپێدانی سەرکوت کردنی چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

بەحرەین لە فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، ڕەچاوکرانی دادپەروەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەردەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ