داعش بەرپرسی پەلامارە تیرۆریستیەکەی کابولی ئەفغانستان
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی ڕۆژی دووشەمی نزیکی شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی زانایانیی ئایینی ئەفغانستان لە کابولی پێتەختی ئەو وڵاتەی گرتە ئەستۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە کابولەوە؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەیاننامایەکدا ڕایگەیاند؛ تیرۆریستان ڕۆژی دووشەممە لە هەڵمەتێکی تەقینەوەییدا کۆبوونەوەی زانایانی ئایینیی ئەفغانستانیان لە کابول و کۆبوونەوەی شیعەکانیان لە شاری هەرات (ڕۆژاوای ئەفغانستان) دایە بەر پەلامار.
لە پەلاماری تەقینەوەیی نیوەڕۆی دووشەممەی داعش بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی نزیکەی ٣٠٠٠ زانیای ئایینی لە ڕۆژاوای کابول ١٤ کەس کوژران و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممە لە کابول نوێترین پەلامار لە زنجیرە پەلامارە تییرۆریستییەکان لە کابول دێنە ئەژمار.
هەروەها داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەمەی شاری هەراتی گرتە ئەستۆ. ئەم گرووپە چەشنی تەقینەوەکەی هەراتی هاویشتنی نارنجۆک بەرەو شیعەکان راگەیاندووە.
بە نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی وەلایەتیی ئەفغانستان و تۆمار کرانی ناوی دەنگدەران بۆ بەشداری لەم هەڵبژاردنانە، پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوەندە دەوڵەتییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە زۆرتر بووە.
بڕیارە ئەم هەڵبژاردنانە پاش سێ ساڵ وەدواخران مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێ.