بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی قودس لە بەحرەین سەرباری ڕێوشوێنی ئاسایشتی
گەلی بەحرەین لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە سەرەڕای جێگیر بوونی تڕوموبیلەکان و هێزە ئاسایشیەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانیی قودسیان بەڕێوە برد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کاناڵی لولو ، خەڵکی بەحرەین بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی قودس و بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلێک جەختیان کرد لە سەر پێبەندیی خۆیان بە ئارمانجەکان و پیروزایەتیەکانی فەلەستین و کردەوەی ڕژیمی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایونییان ئیدانە کرد . خۆپیشاندەرانی بەحرەینی هەروەها بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلێک هاودەنگی خۆیان لە گەڵ شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین کە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە لە ماڵەوە دەستبەسەرە ڕاگەیاند . سەربازانی ڕژیمی بەحرەینیش لە ناوچەکانی ئەلمالکیە ، نەبی ساڵح ، موسەلا، کرباباد و ئەلنویدرات بەرەو خۆپیشاندەران گازی فرمێسک هێنیان هاویشت . دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە داهێنانی ئیمام خومەینی (ڕە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی جیهانی قودس ناودێر کرا، ھەتا موسوڵمانانی سەرانسەری جیهان ڕق و نەفرەتی خۆیان لە سیاسەتەکانی ڕەگەز پەرەستانەی ڕژیمی زایونی ڕابگەینن . ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ، ئەمڕۆ هەشتەمی ژوئەن و. لە دوایین هەینیی مانگی موبارەکی ڕەمەزان هاوکات لە گەڵ ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەڕێوە چوو .