تووندتر بوونەوەی سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ئالی خەلیفە دژی شیعەکانی بەحرەین
ڕەژێمی ئالی خەلیفە لە درێژەی تووندتر بوونەوەی سیاسەتەکانی سەرکوتکارانەی ئالی خەلیفە دژی شیعەکانی بەحرەین، بە بانگکردنی شارومەندانی شیعەی ئەو وڵاتە بی ئاراستە کردنی هیچ بەڵگەیەک لەوان تاقیکاری ژینێتیک(DNA) دەگرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی "مرئات ئەلبەحرەین" ،"عەبدوڵڵا ئەلشەملاوی" چالاکڤانیی مافی مرۆڤی بەحرەینی رۆژی شەممە، ناچار کردنی خەڵکی لە وان شێخ "هانی ئەلبەنا"زانای ئایینی شیعەی بەحرەینی بە ئەنجام دانیی تاقیکارییەکانیی پزیشکی بێ رەزامەندی ئەوان لە لایەن ڕەژێمی ئاڵی خەلیفەی بە نایاسایی و سووکانە زانی.
کۆمەڵەی ئیسلامی ئەلویفاقی بەحرەینیش لە بەیاننامەیەک دا لە کاردانەوە بە حوکمی ئیعدامی سێ زانای ئایینی شیعی و حوکمی زیندانی هەشت روحانی دیکە لە لایەن ڕەژیمی ئاڵی خەلیفە ڕایگەیاند: زانایانی شیعە لەم وڵاتە، بە شێوەی ڕێکخراو دەکەونە بەر ئامانجی ئەوان دا. لە بەیاننامەی ئەلویفاق هاتووە: ڕەژێمی ئالی خەلیفە دوای لیپێچینەوە لە ١٥٦ کەس لە زانایانی شیعە، ٩٩ کەس لەوانی قۆڵبەست کرد.
هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی لە تۆری کۆمەڵایەتی توئیتەر، خوازیاری ئازادی خێرا و بێ شەرت ومەرجی شیخ "عەلی سەلمان" سکرتێری گشتی کۆمەڵەی ئیسلامی ئەلویفاق بووە. بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی ناڕەزایەتی دەربرینەکانی جەماوەری دژی ڕەژیمی ئالی خەلیفەیە. ئەم ڕەژیمە پتر لە ١١ هەزار شارومەندی بەحرەینی بە تاوانی پوو و چەل قۆڵبەست و دوای وەرگرتنی مافی شارومەندی لە وڵات دەرکردووە .