ئەنساڕۆڵڵای یەمەن : نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان گەڵاڵەیەکی نوێ ڕادەس نەکرد .
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی : نێردەی تایبەتی سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتە بە بێ دانی گەڵاڵەیەکی نوێ بابەتەکانی سەفەر ی ڕابردووی لە چوارچێوەی ڕێگاچارەی گشتداگر بۆ وێنە بەندەری حودەیدە و فڕگەی سەنعای تۆکمەکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا موحەمەد ئەلبەخیتی بە ڕەت کرانەوەی هەر جۆرە هەواڵێک سەبارەت بە داخوازی مارتین گریفیتس نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن سەبارەت بە ڕادەست کردنی یەندەری حودەیدە وتیشی : ئەو ڕێکخراوەیە لە ڕابردوویشدا بە پێشنیاری وڵاتانی دەسدرێژکار سەبارەت بە ئیدارە کردنی بەندەر نەیاریەتی کر د بوو چۆنکوو ئەو پرسە لە دەسەڵاتەکانی نیە و قسە لە سەر چاودێری کردن بە سەر ئەو شارەیە . ئەو کاربەدەستە یەمەنیە داوای دانی بەندەری حودەیدەی بە واتی دانی خۆخوازانەی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە بە دەسدرێژکارانە بە نامەنتیقی زانی و ڕایگەیاند ئەو کردەوە یانێ دانی ئەو شتەی کە دەسدرێژکاران لە ڕێگای سەربازیەوە توانییان نیە بە شێوەی ئاشتیخوازانە پێشکەشی ئەوان بکرێت تا لە داهاتوو دا داوای شتگەلێکی زۆرتر بکەن .مارتین گریفیتس نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەی ەمەن ڕۆژی یەکشەمە گەیشتە سەنعا و لە گەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەن دیدار و وتوێوژی کرد .