ئیدانە کرانی بێ دەنگیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەرامبەر تاوانکاریی سعودییەکان لە یەمەن
وتەبێژی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، بێ دەنگە کردنی نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی سەربەو ڕێکخراوەیەی لە بەرامبەر تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سعودی لە یەمەن، ئیدانە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، عەبدوسەلام جابر، وتەبێژی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانیی یەمەن وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی ئیمارات و ئەمریکا لە سازکردنی بەندیخانەی نهێنی لە پارێزگەکانی باشووری یەمەن و دەستدرێژی بۆسەر بەندییەکان، وتیشی : ئەگەر بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوەکانی سەربەو ڕێکخراوەیە نەبایە، ئەم تاوانکارییانە درێژەی نەدەبوو.
عەبدوسەلام جابر هەروەها ئیدیعای هەندێ دامەزراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی کە بە ئامانجی پاسادانی پەلاماری دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر پارێزگەی حودەیدە دێتە ئاراوە ئیدانەکرد و ئیدیعای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کارشکێنیی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانیشی لە پێوەندی لەگەڵ یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ گەلی یەمەن ، ڕەت کردەوە.
هاوپەیمانی دەستدرێژکار بەسەرکردایەتیی عەرەبستان و ئیمارات لە چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو واتە سێزدەی ژووئەن سەرباری وشدارەنێودەوڵەتییەکان لەبارەی ڕەوشی نالەباری مرۆیی، پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە کەتائێستا بەرەوڕووی خۆڕاگریی هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری ئەم وڵاتە بوەتەوە.
حودەیدە دووهەمین بەندەری مەزنی یەمەن لە دەریای سوور، تەنیا ڕێگەی پێوەندی دەریایی خەڵکی بن بایکۆتی ئەم وڵاتە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و هەروەها تەنیا بازگەی گەیشتنی یارمەتی مروڤدۆستانە بۆ یەمەنە.