ئەنساروڵڵای یەمەن: ڕەزامەند نین بە ڕادەست کردنی حودەیدە بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان
بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، بانگەشەی کۆمەڵێک لە میدیاکانی لە بارەی ڕەزامەند بوونە بە ڕادەست کردنی بەندەری حودەیدە بە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ڕەت کردووەتەوە.
لەم دواییەدا ھێندێک میدیای ڕۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە ھێزەکانی ئەنساروڵڵلا ھۆگری ئەوەن کە بەندەری حودەیدە بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان ڕادەستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم، موحەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناۆی مەیادین وتوویەتی: ئەوەی وا مارتین گریفیتس نادراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن باسی کردووە، چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەسەر دەریاگەڕی لە بەندەری حودەیدەو گەییشتنی کاڵاو شت و مەک بۆ ئەم بەندەرەیە.
مارتین گریفیتس نادراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن، حەوتەی ڕابردوو گەییشتە سەنعاو لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی دیدارو وتووێژی کرد.
جەماوەری یەمەن لە بارەی کردەوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وەکوو دەورگێڕێکی قەیرانەکەی یەمەن، قەت دڵنیا نین.
ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ١٣ی ژوئەن دا دەست درێژکارییەکی ھەمەلایەنەی ، ئاسمانی،دەریایی و زەوینییان بە پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکاو فەرانساو بریتانیا بە مەبەستی داگیرکردنی بەندەری حودەیدە دەست پێ کردووە کە ھەتاکو لە ئەنجامی خۆڕاگریی ھێزەکانی یەمەن ، ئەم شاڵاوانە شکستیان ھێناوە. بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ یەمەن.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە .