شێخ قاووق : عەرەبستان ، ئیمارات وبەحرەین ، سێ گوشیی پیلان لەدژی ئارمانجەکانی فەلەستینن
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵلای لوبنان وتی: عەرەبستانی سعودی ، ئیمارات وبەحرەین سێ گوشەی پیلان لەدژی فەلەستینیان دامەزراند وهەوڵ ئەدەن ئارمانجەکانی فەلەستین لەناو ببەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما شێخ " نەبیل قاووق " ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتاردانێکدا ڕایگەیاند ، وڵاتانێک کە ئیدعای خزمەت کردن بە حەرەمینی شەریفین دەکەن دەس ئەدەنە پیلان سازکردن لەدژی ئارمانجەکانی قودس وفەلەستین. شێخ قاووق وتی: عەرەبستانی سعودی گشت تواناییەکانی دیپلۆماسی ، سیاسی وماڵی خۆی لەمەڕ جێ بەجێ کرانی پڕۆژەی " مامەڵەی سەدە" لەدژی نەتەوەی فەلەستین دەکارهێنا وئیسراییل یش بە خۆشحاڵی دەربڕین بۆ سیاسەتەکانی عەرەبستان لە ناوچە چەپلە لیی ئەدات وبەم وڵاتە وەکوو دەرفەت وهەلێکی ستراتژێک بۆ بەدی هاتنی ئارمانجەکانی خۆی چاو لیی دەکات. ئەندامی پایەبەرزی حیزبۆڵڵا وتی: سیاسەتەکانی ڕژێمی سەعودی ئەمڕۆ بووە بە شەڕی موتلەک وکارگەێشتووەتە جێگایەک کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان ودوای ئەوە لە دامەزرانی کابینەی نوێ دەس وەردان دەکات. شێخ قاووق" لە دڕێژە دا وتی: ڕوونترین کێشە بۆ دامەزرانی دەوڵەتی لوبنان ، هەوڵی عەرەبستان داوای بەش کردن بۆ هاوپەیمانەکان وکەرەسە وئامیرەکانی لە دەوڵەت دایە کە مەبەستی دامەزرانی بەرەی سیاسی لە لوبنان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حیزبۆڵا ومێحوەری خۆڕاگریە.