بانگەوازی خۆپێشاندان لە بەحرەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەئامادەبوونی شاندی زایۆنیستی لەو وڵاتە
هاوپەیمانی لاوانی ڕاپەڕینی١٤ی فێڤریەی بەحرەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە"میوانداریی مەنامە لە شاندێکی ئیسرائیلی"، خەڵکی بۆ ئامادەبوون لە خۆپێشاندانێک بانگهێشت کرد بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ هەرچەشنە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی"اللولوە"؛ هاوپەیمانیی لاوانی ڕاپەڕینی١٤ی فێڤرییە ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی بەشداربوونی شاندی رژیمی داگیرکەری قودس لە دانیشتنی ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونسکۆ) لە مەنامە ڕایگەیاند؛ میوانداریی بەحرەین لە زایۆنییەکان لەچوارچێوەی بەپەلەبوونی رژیمی ئالی خەلیفە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ داگیرکەرانی سەرزەوینی فەلەستین و خەیانەت بەئارمانجی قودس ئەنجامی گرتووە.
سەرباری نەیارەتیی بەرفراوانی جەماوەر و دەزگە جۆراجۆرەکان لە بەحرەین، چل و دووهەمین خولی چالاکییەکانی یونسکۆ بەئامادەبوونی شاندێک لە رژیمی زایۆنیستی٢٤ی ژۆئەن لەمەنامە دەس پێ کراو هەتا چواری ژوولای بەردەوام دەکرێ.
رژیمی ئالی خەلیفە لەپاسادانی میوانداریی مەنامە لەو شاندە، ئیدیعای کرد: ئەو دانیشتنە نێودەوڵەتییە هەلێکی چارەنووس سازە لەڕەوتی هەوڵدانەکانی بەحرەین بۆ پێشاندانی شووناسی فەرهەنگی و مێژوویی ئەو وڵاتە.
ئەوە یەکەم جارە کە مەنامە بەئاشکرا باس لە ئامادەبوونی شاندی ئیسرائیلی لەخاکی بەحرەین دەکا.
کردەی ژمارێک وڵاتی عەرەب بەسەرکردایەتی سەعوودییەکان بۆ سازان لەگەڵ رژیمی زایۆنی لەچوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمریکی ناسراو بە"مامەڵەی سەدە" وبەئامانجی فەوتانی مافەکانی گەلی فەلەستین ئەنجام دەگرێ.