دووپات بوونەوەی قسەکانی دژی ئێرانیی وەزیری دەرەوەی بەحرەین
وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە درێژەی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ بەدەست ھێنانی دڵی عەرەبستانی سەعودی و ئەمریکا، لە وتەگەلێکی دژی ئێرانی دا بانگەشەی کرد کە تاران لە ھەل و مەرجێکدا ھەڕەشەی ڕاگرتنی ناردەی نەوتی ناوچەکەی کردووە لە ئەگەری بایکۆتکرانی ناردەی نەوتی ئێران، کە بۆخۆی بەرەوڕووی گرفتی ئابووریی زۆرە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی سێ شەممە دووھەمی ژوئییە لە نێو ئاپۆڕەی ئێرانییەکانی دانیشتووی سووسڕا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەوگوڕەشەکانی ئەمریکا لە مەڕ ڕاگرتنی یەکجاریی ناردەی نەوتی ئێران ، وتی: واتای قسەکانی داناڵد ترەمپ لە مەڕ ڕاگرتنی یەکجاریی ناردەی نەوتی ئێران ئەوەیە کە نەوتی تەواوی ناوچەکە ھەناردە ناکرێت.
خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە ھەروەھا لە وتەگەلێکی بێ ناوەڕۆک دا ئێرانی بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد.
کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەی پوچەڵ و چەند پاتەوە بووی دژی ئێرانیی بەحرەین ، پێی داگرتووە: چەواشەکاری و ھێنانە ئارای شانۆی چەند پاتەوەبوو و ھەروەھا بوختانکردنی بێ بنەما بۆ خەڵک گرفتی ڕژێمی بەحرەین چارەسەر ناکات.
بەحرەین لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لەگەڵ بشێویی ئابووری، سیاسی و ناڕەزامەندیی بەربڵاوی خەڵکەکەی دا بەرەوڕوو بووەتەوە کە نەیاری سیاسەتەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەن.