پێداگریی بەرپرسانی عێراق و ئۆردۆن لەسەر هاوکاریی جیهانی لەپێناو لەناوبردنی بەتەواوەتیی داعش
سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لەمیانەی بیست و نۆهەمین دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بروکسێل، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی وڵاتانی جیهان بۆ لەناوبردنی بەتەواوەتی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەکە.
بیست و نۆهەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) رۆژی چوارشەممە لە بروکسل، پایتەختی بەلژیک دەس پێ بوو و دوێنێ پێنج شەممە کۆتایی بەکارەکەی هێنا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ پێنج شەممە لە بروکسل بە ئاماژە بە پێویستیی هاوکاریی کۆمەڵگای جیهانی لەپێناو کۆتایی هێنان بەشەڕی دژ بەداعش لەناوچەو ئامادەبوونی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لە سووریا، خوازیاری درێژەی هاوکاریی هاوبەش لەدژ دیاردەی شومی تیرۆریزم لەڕێی ئاڵووێری زانیاریەکان وهاوکارییە هەواڵگرییەکان بوو.
"ئەیمەن سەفدی" وەزیری دەرەوەی ئۆردۆنیش لەو دانیشتنەدا، بەئاماژە بەوەی کە بنبڕکرانی تیرۆریزم پێویستی بە چارەسەریی و نەمانی شەڕ وپێکدادان و لەناوچوونی کێشەکانی ناوچە هەیەو پێی داگرت لەسەر هاوبەشیی و شەراکەت لەگەڵ ناتۆ بەمەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامی ناوچەیی.
ناوبراو هەروەها بەئاماژە بە گرینگیی هاوبەشی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێش خستنی هەوڵە هاوپێوەندەکان بە دەسڕاگەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسیی قەیرانی سووریا، وتی: وڵاتەکەی نەیاری ئامادەبوونی گرووپە تیرۆریستییەکان ویان هەر گرووپێکی غەیرەسووریە.